وشەی ليکا لە دەستەواژەي (Light Expanded Clay Aggrgate) واتە: داناري خاکەسوورەي فش و کراوە، وەرگيراوە. لە شێوازي بەرهەمهێناني ‌ئەم دانارانەدا، لەپێش‌دا خاکەسوورەکە وەکوو ماکي سەرەتايي ئەم سووکەدانارانە، لە‌ کانگەکاني خاکەسوورە دەگوێزرێتەوە بۆ يەکەي بەرهەمهێناني کارخانە و پاش وەرگرتني نموونە و کۆنتڕۆلي زۆر ورد لە بواري ماکە کيمیاويەکانەوە و پێک‌هاتني متمانە لە نەبووني ماکي کيمیاوي و ئاهەکي (= قسڵي)، پاش ئاودان، بە شێوازي گڵەسوورە دەبرێتە ناو کوورەي لەگەڕ. کاتێک کە کڵەسوورەکە لە تيني نزيک بە 1200 دەرەجەي سانتي‌گراد دادەنرێت، گازە‌پێک‌هاتووەکان دانارەکان فش دەکەنەوە و هەزارها سيلولي وردي هەوا لە ناو دانارەکاندا پێک دێت. 

لەگەڵ ساردبووونەوەي‌سووکەدانارەکان، توقلەکاني هەوا وەکوو بۆشايي، بە شێوەي جیا دەمێنيەوە و رووکەشي دانارەکان سفت دەبێتەوە. دانارەکاني ليکا نزيک بە‌گردن و رووکەشیان زبر و نا هەمواریان هەيە. پاش قۆناغي بەرهەمهێنان، بەرهەمەکان بە شێوازي داناربەندي تيکەڵاو 25 ـ 0 ميلي‌ميتر دەچنە ناو سەرەند و لە سێ رێژەي داناربەندي 4 ـ 0، 10 ـ 4، 25 ـ 10 ميلي‌ميتر لە يەک جیا دەکرێتەوە. بە پێي داوا رێکەي پێشکەش‌کردني داناربەندي ديکە هەيە.

ناساندي ليکاي ئێران

بەرهەمهەڵگري لە يەکەي يەکەمي کارخانەي ليکا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵي 1357ی هەتاوي. بەرهەمهێناني بەرهەمەکاني ئەم کارخانە لە ژێر سەرپشکي و مافي تايبەتي ليکاي‌ نێو دەوڵەتي جێبەجێ دەکرێت. لە‌ ئێستاکەدا ئەم کارخانە خاوەني سێ يەکەي بەرهەمهێناني سووکەدانار، لە سەر يەک توانايي 750،000 ميتري چوارپاڵووي لە ساڵ‌دا هەيە. هەروەها سێ بەشي بەرهەمهێناني بلووکي سوک بە توانايي 35،000،000 قاڵب و بەرهەمهێناني مەڵاتي جۆراوجۆري تەیاري هەيە. کارخانەي ليکا خاوەني بەشگەلي R&D و تاقيگەي تايبەتي بۆ کونتڕۆلي چلۆنايەتيە.

شەريکەي ليکاي ئێران وەکوو گەورەترين يەکەي بەرهەمهێناني ليکا لە ئاسیا و ڕۆژهەڵاتي ناوەراست، خاوەن سيستەمي بەڕێوبەرايەتي 2000 ـ ISO 9001، ستانداردی نەتەويي ئێران، بڕوانامەي شەريکەي باشينەسازي بەکارهێناني سوتەمەني، بڕوانامەي فەنني بەرهەم لە ناوەندي توێژينەوەکاني ڕێگەوبان، خانوو و شارسازيە.