• کێشی که‌م
  • نه‌گه‌یه‌نه‌ری ده‌نگ
  • ناکه‌ڵه‌که‌بوون
  • ئاومژین
  • نابه‌رپه‌رچدانه‌وه
  • ته‌مه‌نی به‌ که‌ڵک

کێشی که‌م:

کـێشی تـایـبه‌تی تـێکه‌ڵاوی دانـه‌گـه لیکا kg/m³ 220-320 کێشی تایبه تی کۆنکرێتی لیکاله حاله له‌ حاڵه‌تی په‌ستواو kg/m³ ۹۵0 ولی حاله تی ناپه ستواو kg/m³ ۷۰0 کێشی که‌می دانه‌کان، به‌ هۆی بۆشایی ناو دانه‌کانه‌ که‌ پێی دانه‌به‌ندی، له‌ نێوان 73 تا 88 له‌ سه‌دی فه‌زای کۆ ده‌گرێته‌وه‌.

ئاومژین:

بوونی که‌لێنی ناوه‌وه‌یی به‌ستراو، بینای خانه‌خانه‌ی تایبه‌ت و بوونی توێژی ڕووکه‌ش ده‌بێته‌ هۆی که‌مکردنه‌وه‌ و مژینی به‌رچاوی ئاو به‌ نیسبه‌تی دیکه‌ی سووکه‌دانه‌کان، له‌ لایه‌ن دانه‌گه‌لی لیکا. مژینی ئاوی دانه‌گه‌لی لیکا به‌ لانی زۆره‌وه‌ تا 18 له‌ سه‌دی ده‌ڤرایه‌تییه‌که‌ی ده‌چێت.

نه‌گه‌یه‌نه‌ری ده‌نگ:

که‌ره‌سه‌ی ڕاکێشی ده‌نگ و قاڵ، ده‌توانن ئه‌و شه‌پۆله‌ ده‌نگانه‌ی له‌ ڕووبه‌ر ده‌که‌ون، به‌ شێوه‌یه‌ک ڕاکێشن که‌ ته‌نیا 50 له‌ سه‌دی ده‌نگدانه‌وه‌یان بێت. بوونی که‌لێن و کون و ئه‌ندازه‌ و قووڵایی له‌ ناو دانه‌کانی لیکا، ده‌بێته‌ هۆی له‌ ناوچوونی کاریگه‌ریی ده‌نگ به‌ هـۆی لێک که‌وتن.

نه‌گه‌یه‌نه‌ری گه‌رما:

که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ بلووکی لیکا بۆ نه‌گه‌یه‌نه‌رکاریی دیواره‌کانی ئاقار و هاوێر، له‌ لایه‌ن رێکخراوه‌ی چاکسازیی مزخه‌تی سووته‌مه‌نی ئێران په‌سه‌ند کراوه‌. دیواری هه‌ڵچنراو به‌ بلووکی لیکا وه‌ک دیواری نه‌گه‌یه‌نه‌ری هاوسه‌نگ دێته‌ ئه‌ژمار و پێداویستییه‌کانی بابه‌تی 19ی یاسای نه‌ته‌وه‌یی ماڵکردنه‌وه له‌ ئێران‌ دابێن ده‌کات.

خۆڕاگر له‌ به‌رامبه‌ر ئاگردا:

به‌ پێی ئه‌وه‌ی دانه‌گه‌لی لیکا له‌ گه‌رمای 1100 پله‌ی سانتیگراد به‌رهه‌م دێت، دیواری چیکراوه‌ له‌م به‌رهه‌مه‌ له‌ باڕستای 130 کیلۆگه‌ره‌م له‌ هه‌ر مه‌ترێکی دووجا، زیاتر له‌ 3 کاتژمێر له‌ به‌رامبه‌ر ئاگر و په‌ره‌سه‌ندنی ئاگردا خۆ ڕاده‌گرێت. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ پارێزه‌ری ئاسایشی گیانی دانیشتوان له‌ ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی شیمانه‌ییه‌.

ته‌مه‌نی به‌ که‌ڵک:

دته‌مه‌نی به‌ که‌ڵکی دانه‌گه‌لی لیکا زیاتر له‌ 100 ساڵه‌ و چه‌ندین به‌رابه‌ری چه‌شنه‌کانی دیکه‌ی سووکه‌دانه‌ی سروشتیی ناو بازاڕه‌.

نابه‌رپه‌رچدانه‌وه‌:

دانه‌گه‌لی لیکا به‌ PHی نزیکه‌ به‌ 7، له‌ بابه‌تی کیمیایی پووچه‌ڵه‌ و به‌رییه‌ له‌ هه‌رچه‌شنه‌ مادده‌ی کانزایی به‌رپه‌رچده‌ره‌وه‌. که‌واته‌ نابێته‌ هۆی هیچ چه‌شنه‌ پواوی و رزانی دیکه‌ی به‌شه‌کان.

خۆڕاگر له‌ به‌رانبه‌ر سه‌هۆڵ به‌ستن و جه‌مداندن:

دانه‌گه‌لی لیکا له‌ قۆناغگه‌لی به‌رده‌وامی به‌سته‌ڵه‌ک، به‌ سانایی خۆڕاده‌گرێت.